سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن هێرشەکانیان دەستپێکردەوە
سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن هێرشەکانیان دەستپێکردەوە و چەند گوندێک داگیرکران.
بەگوێرەی زانیاریەکان سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریای بە پاڵپشتی تورکیا پێنج کیلۆمەتر لە شارۆچکەی تلتەمر نزیکبوونەتەوە، ترس و دڵەراوکێ لای دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروستبووە و ماڵەکانی خۆیان بەجێدەهێڵن.
هاوکات فڕۆکە بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە و هێزەکانی سوپای سوریا لە شارۆچکەکە دەکشێنەوە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش لە ناوچەکە نابیندرێن، بەڵام ئاگر له بڕێكی زۆری نه‌وت له ته‌ل ته‌مر به‌رداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه به دووكه‌ڵ بته‌نرێت و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌توانن ئامانجه‌كانیان بپێكن.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای سوریا و سوپای توركیا له ناوچه‌ی "ته‌ل وه‌رد" له ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانیێ روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره بوون.
ئاژانسه سوورییه‌كه دووپاتیكرده‌وه، سوپای توركیا و گروپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره هه‌ردوو گوندی مه‌حموودییه و ده‌ربۆیان له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌رێ كانیێ داگیركردووە.
به‌گوێره‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، سوپای توركیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره كه له ناوچه‌ی "عهنیقول هه‌وا" ده‌مێننه‌وه، به تۆپ و هاوه‌ن خانوو و ماڵی دانیشتوانی گوندی ته‌ل وه‌ردیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانیێ كرده ئامانج.
وه‌ك ئاژانسه سوورییه‌كه ئاماژه‌ی پێدا، سوپای سووریا 4 گوندی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانیێ كۆنترۆڵ كردووه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، ئاژانسه سوورییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
PM:06:18:30/10/2019
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بە گەیشتنی بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت
ترەمپ بەرامبەر بەکوشتنی ٥٣ هەزار خۆپیشاندەر، ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات
یەکێک لە بریندارەکانی کۆمەڵە گیانی لەدەستدا
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
لەبەغدا دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆندا گیرا
لە ٦ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media