سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەمڕۆ دووەم بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڤیگن لە کوردستان بەڕێووە دەچێت
لە دوای دامەزراندنی ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨دا، وەک یەکەم چالاکیی فیزیکیان، ڕێکخراوەکە هەستان بە ئەنجامدانی بۆنەیەک لە ڕۆژی جیهانیی ڤیگندا و چەند بروشوور و سووکەکتێبێکیان بەسەر خەڵکیدا دابەش کرد و زانیارییان دەربارەی ڤیگنیزم پێدان، کە پێکهاتووە لە خۆگرتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان لە پێناو پاراستنی مافی ئاژەڵان، ژینگە و تەندروستی خۆشیان.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم ساڵیش ڕێکخراوەکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەمان بۆنە لە هەمان شوێنی ساڵی پاڕ، لە پارکی ئازادی لەسەر سەکۆی "سپی" یان سەکۆی ئازادی، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ تاوەکوو ٥:٣٠ی سەرلەئێوارە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ پار هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ڕێکخراوەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ براندی "بۆتۆ"، خۆراکی جۆراوجۆری ڤیگن و ڕووەکییان دروست کردووە و دەیانەوێت خەڵکیی ئاشنای خۆراکە ڕووەکی و ڤیگنەکان بکەن.
ژیار علی، بەڕێوەبەری جێبەرجێکاری ڕێکخراو لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" ئێمە دەمانەوێت خەڵکی بزانن کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا هەر میوە و سەوزەی خاو ناخۆین، وەک ئەوەی زۆرینەی کەس بیر دەکەنەوە. ئێمە هەمان خواردنی ئەوان دەخۆین بەڵام بەبێ بەرهەمی ئاژەڵی. بۆ نموونە، لەجێی شیری مانگا شیری بادەم و سۆیا و گوێزی هیندی دەخۆین، لەجێی گۆشت تۆفوو و سۆیا دەخۆین، و لەجێی هەنگوین نێکتار (شیلەی گوڵ دەخۆین)، لە هەموو ئەو خواردنانەشی دەیانخۆین ئەم کەرەستانە بەکار دێنین. وا باشترە خەڵک بۆ خۆی سەردانمان بکەن و بیبینن".
ڕۆژی جیهانیی ڤیگن ئەمڕۆ هەینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت، لە پاڕکی ئازادی لەسەر سەکۆی سپی. ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان ئامانجیان وەستاندنی توندوتیژییە دژی هەموو ئاژەڵەکان نەک تەنیا سەگ و پشیلە، ئەویش بە بایکۆتکردنی هەموو ئەو بەرهەمانەی کە ئاژەڵین یان بەرهەمی ئاژەڵییان تێدا بەکارهاتووە، یانیش لەسەر ئاژەڵ تاقی کراونەتەوە.
بۆنە
ڕۆژی جیهانی ڤیگن
AM:10:52:01/11/2019
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێت
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
ئێران چەکدارانی قاعیدە لەژێر ناوێکی نوێدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر دەکات
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
ئەمڕۆ شاندێكی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
ئارنۆڵد: دەبێت سەرنجمان لەسەر یارییەکانی داهاتوو بێت
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media