تەرمی هاوڵاتیەک بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە

ئێوارەی دوێنێ دووشەمە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" تەرمی هاوڵاتیەک بەهەڵواسراوی لەنێو کارگەیەکی چەوو لم لەسەر ڕووباری سیروان دۆزراوەتەوە، پاش کۆکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگە لەشوێنی ڕوداوەکە تەرمەکەیان هێنایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار بەمەبەستی توێکاری کە ئایا حاڵەتەکە خۆکوژییە یان کوشتنە".

 

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: ئەوهاوڵاتیە گیانی لەدەستداوە بەناوی (شاهۆ نەسروللە حەمەساڵح) و لەدایکبووی ١٩٨١ دانیشتووی قەزای کەلارە و بۆماوەی شەش ڕۆژە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە. 

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: لەئێستادا پۆلیس چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریە و لێکۆڵینەوەی ورد دەکات لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە کەئایەحاڵەتەکە کوشتە یان خۆکوژیە. 

 
 



AM:12:06:05/11/2019