بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی ١٢ بەفر لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەبارێت.
بەپێی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە ماڵپەڕێکی ئەمریکییە و بەردەوام پێشبینی دوورمەودا بۆ کەش وهەوای جیهان ڕادەگەیەنێت ئاشکرایکردووە" دوای ٣٠ ڕۆژی دیکە، بەفر لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەبارێت و ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی ١٢بەفردەبارێت، هەروەها جارێکی دیکەش لە ناو سەنتەری شارەکاندا لە ١٥ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەفر دەبارێت".
هاوکات دوێنێ پێنج شەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پلەکانی گەرما پێنج بۆ حەوت پلە دادەبەزێت و بارستە هەوایەکی سارد لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ڕوو لە هەرێم دەکات، هاوکات هەفتەی داهاتوو لەدەرەوەی ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت".