پڕۆژەیەکى گەورە لە چیاى ئەزمەڕ و گۆیژە ئەنجامدەدرێت

لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو دەڕوێنرێت و ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتێکی فراوان بە ناشتنی ھەزاران بەڕوو بەڕێوە دەچێت. قائیمقامی شارەکەش دەڵێت" ئەم پڕۆژەیە ھەنگاوێکی گەورەی نیشتمانییە".

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى رایگەیاند" چیایی ئەزمڕ و گۆیژە بەشێكی گرنگە لە سیماو ژینگەی شاری سلێمانی و ھەڵمەتەكەش ھەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی ژینگە و زیاتر سەوزكردنی رووبەڕووی سەوزایی لە ھەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی".

 

ئاوات محەمەد وتیشی" دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێکی فراوان بۆ ناشتنی ھەزاران بەڕوو لە چیاکەو لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو بە شێوەیەکی زانستی دەڕوێنن".

 

قائیمقانی سلێمانی روونشی کردەوە: پاراستنی ژینگەو سەوزکردنی رووبەری سەوزایی ئەرکێکی نیشتمانی گەورەیەو ھیوای خواست ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە ھەستکردن بەو بەرپرسیاریەتیەی کە لە ئەستۆیاندایە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ پاراستنی ژینگەو زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان. 

 


PM:04:16:27/11/2019