قادری حاجی عەلی بێدەنگی شكاند

قادری حاجی عەلی، سەركردەی دیاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێم بێدەنگی شكاند و دەڵێت "ئێمە حزب (بەتایبەتیش حزبەكانی دەسەڵات) بۆتە یەكێك لە ناشرینترین ناونیشانە سیاسییەكان".

لەو وتارەیدا كە لە ماڵپەڕی "سپی" بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "لای ئێمە حزب (بەتایبەتیش حزبەكانی دەسەڵات) بۆتە یەكێك لە ناشرینترین ناونیشانە سیاسییەكان، خەڵك وەك سەرچاوەی هەموو نەهامەتییەكان‌و بەدبەختییەكانی ژیانی خۆی تەماشای دەكات، چونكە لەبری ئامرازێك بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خەڵك، حزب خۆی بۆتە ئامانج. ئێستا هەر بنەماڵەو گروپێك خاوەنی حزبی خۆیانن، كە لەڕووكەشدا هەڵگری كۆمەڵێك دروشم‌و چەمك‌و ناونیشانی گشتین، بەڵام لە جەوهەردا بوونەتە كۆمپانیای پشكداری‌و كارتێلی بازرگانی كە هەزاران فرسەخ لەخەمە گشتییەكان دووركەوتونەتەوە، لەوەش زیاتر، لەم سنورەدا حزب ئەمانەشی تێپەڕاندووەو، ڕۆچووەتە ناو تێكشاندن‌و، بێئەرزشكردنی زۆرێك لە بەها كۆمەڵاتییەكانیشەوە".


دەشڵێت "قسەكردن لەسەر دیموكراسی لەكوردستان كە خاوەنی فرە حزبی سیاسیە، لە چاوبەستێكی سیاسی‌و درۆیەكی گەورە بەولاوە هیچی ترنییە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئەمڕۆ لەهەموو كات زیاتر حزبەكانی كوردستان، زۆرنەیان بەشدار‌و بەرپرسیارن لە دروستكردنی ئەم دۆخە خراپە‌و سڵ ناكەنەوە لە وێرانكردنی هەموو شتێ‌ بە بەها ڕەمزی‌و مەعنەوییەكانیشەوە، لەسەرو هەموشییانەوە كوشتنی متمانەی خەڵك، هەر ئەوەشە وایكردووە ڕەوڕەوەی ڕۆیشتن بەرەو بنەماڵەبوونی سیستەم‌و، بەسوڵتانیكردنی دەسەڵات، بەخێراییەكی ترسناك هەنگاو بنێت".

دەقی وتارەكە

 



PM:02:40:02/12/2019