بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئار تی دەستگیر كرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ شوان عادل، بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەستگیرکرا. 

 

لەو بارەوە كەناڵی ئێن ئارتی ئاشكرایكرد" كە داوەر بڕیاریداوە لەسەر سكالآكەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی شوان عادل بۆ دوو هەفتە دەستگیر بكرێت". 

 

شوان عادل، لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٦ ی قەزای كەلار لە خێزانێكی ئاوارەی خانەقینی لەدایك بووەو بەھۆی ئاوارەبوونی خێزانەكەیەوە لە زۆربەی شارەكانی عێراق ژیانی بەسەر بردووەو خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریسە لە راگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی و، ویستویەتی بڕوانامەی دی لە بەغدا بەدەست بھێنێت، بەڵام بەھۆی خراپی بارودۆخەكەوە نەیتوانی ئەو كارە بكات و گەڕاوەتەوە سلێمانی و، جگە لەوەی لەم ماوەیەی پێشوودا پێشكەشكار و بێژەری هەوال بووە لە كەناڵی ئێن ئاڕتی، هاوکات بەڕێوەبەری کەناڵەکەش بووە، بەڵام ماوەیەکەی دەستی لەو پۆستەی نەماوە. 



PM:02:02:08/12/2019