بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن دەبێت لە دۆخی کارەبای نیشتیمانی.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو" له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان)، ده‌كرێت".
هاوکات دوێنێ دووشەممە سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستانی ئاگادار كرده‌وه، خاڵێكی دیكەی بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ئەمڕۆ زیاد كردوه، كه ئه‌ویش بریتییه له تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
ئەوەش لەکاتێکدا لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە و تا ئێستاش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نەوتی سپی دابەشنەکراوە.