کەشناسی: لە ناوچە بەرزە شاخاوییەکان بەفر بارین بەردەوامدەبێت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕایگەیاند" لە ناوچە بەرزە شاخاوییەکان بەفر بارین بەردەوامدەبێت".

 

هاوکات لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" کاریگەری ئەو شەپۆلە باراناوییەی رووی لە هەرێم کردووە تا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت".

 

سەرچاوەکە وتیشی" بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین بەراورد بە رۆژانی رابردوو زۆر زیاتر بەرزبێتەوە".

 

سەبارەت بە بەفربارینیش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان تا نیوەڕۆی سبەی بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد" كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، دواتر له‌كاته‌كانی ئێواره‌ نامێنێت".




PM:09:08:10/12/2019