بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراو و لە جێگای فیلیز بولوت تەکینی، هاوسەرۆکی شارەوانی، قەیومێکی تورک جێگیر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی دوێنێ هەینی فلیز بوڵو تەکین، هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپە لە ناوچەی سووری دیاربەکر بە تۆمەتی بانگهشهكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پهكهكه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا، هاوکات ئەمڕۆ شەممە عەبدوڵا چیفتچی وەك قەیوم و سەرۆك شارەوانییەکە دیاریکرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە سێ مانگی رابردوو نزیکەی ٣٠ سەرۆک شارەوانی هەدەپە لەلایەن حکوومەتی تورکیا لەکارلابراون و دەستبەسەرکراون و پاشان قەیوم لە شوێنەکانیان داندراوە.