وه‌زیرى كاره‌با: كاره‌باى نیشتمانى زیاد ده‌كرێت

وەزیرى کارەباى هەرێمى کوردستان له‌ دهۆك رایگەیاند" چەند وەحدەیەکى کارەبا دەخرێنەوە کارو کارەباى نیشتیمانى زیاد دەکرێت".

 

كەمال محەمەدساڵح، وەزیری كارەبا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لە شارى دهۆک رایگەیاند" چەند وەحدەیەکى کارەبا لە دوکان و دەربەندیخان و سۆران و هەولێرو دهۆک دەخرێنە کار و کارەباى نیشتیمانى زیاتر دەکەن".

 

وەزیری کارەبا جەختیشیکردەوە:  هەر لەم مانگەدا زیاتر لە ٥٠٠ مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنان زیاد كراوەو بەپاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاستی بەرهەمهێنان بۆ یەكەمین جار لەمێژووی وەزارەتدا بۆ زیاتر لە ٣٨٠٠ مێگاوات بەرزكراوەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد" به ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه‌ به‌شێكی زۆر له‌ گرفتی كاره‌با له‌ پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر دەکرێت".

 

پرۆژەی هێڵی كارەبای ١٢٣ كی ڤی ( خەبات - زەنگەنان - ئاكرێ)  لەپێناو بەهێزكردنی ژێرخانی گواستنەوەی كارەبا و گەیاندنی تەواوی بەشە كارەبای پارێزگای دهۆك ئەنجام دراوە. پرۆژەكە بەتێچوونی ٧ ملیۆن و ٤٢٥ هەزار دۆلار لەڕێگای هێڵی ١٣٢ كی ڤی پاڵەپەستۆی بەرز و بەدرێژایی ٣٣ كیلۆمەتر ئەنجام دراوە، كە ١٠٤ تاوەری بەرز لە خۆدەگرێت.

 

 

 
 
 



AM:12:02:24/12/2019