وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی ئەمشەو کۆتایی نایەت و دەکەوێتە سبەینێ".
مەلا یاسین، وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی زۆری ده‌نگده‌ره‌كان و ژماره‌ی كاندیده‌كان، پڕۆسه‌كه قورسه‌و پیَویستی به ورده‌كارییه و كاتی زۆری ده‌وێت، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان لیژنه‌یه‌ك كه له چه‌ندان دادوه‌رو پارێزه‌ر پێكهاتوون به‌وردی كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن".
دەربارەی دواکەوتنی جیاکدنەوەی دەنگەکانیش ئاماژەی بەوە کرد" ١٦ بازنە هەیە، زیاد لە هەزار دەنگدەر و زیاتر لە ٣٠٠ کاندید هەن، بۆیە جیاکردنەوەی دەنگەکان ئاسان نییە و ئیشێکی قورسە".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، پڕۆسه‌كه زۆر به شه‌فافی و رێك و پێكی و دیموكراسییانه به‌ڕێوه‌چووه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی تیادا دروست نه‌بووه‌و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و شه‌و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك و بێ وه‌ستان تا ته‌واوكردنی ته‌واوه‌تی پڕۆسه‌كه بێ وه‌ستا به‌رده‌وام ده‌بن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ڕاستەوخۆ دوای تەواوبونی پرۆسەی دەنگدانەکە دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و پێشبینی دەکرێت تا کاتژمێر ٤ی ئیوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بەو پرۆسەیە بێت و ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێت.