گه‌نجێكى دانیشتووى خانه‌قین ته‌رمه‌كه‌ى له نێو ئاوى رووبارێكدا دۆزرایه‌وه و پێش فڕێدانى بۆ نێو ئاوه‌كه به‌چه‌ند گولـله‌یه‌ك كوژراوه.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند" شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتی ( ا، س ،ح ) تەمەن ٢٦ ساڵ لە ڕوباری سیروان لە سنوری پارێزگای دیالە دۆزرایەوە كە شوێنەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیاربوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و گه‌نجه دانیشتووى شارى خانه‌قینه و ماوەی پێنج ڕۆژ بێسەرو شوێن بوو، تاوه‌كو ئێستا هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى نادیاره و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه.