" لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا پارەی بەڵێندەران خەرجدەکرێت "

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر بۆ بەڵێندەران خەرج بكات. 

 

سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی ٨٥%ی تەواو بوونە، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ".

 

بەرپرسەكەی بەڵێندەران دەشڵێت: "ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە".

 

بەهۆی قەیرانی ئابوری و دارایی هەرێمەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ەوە دەستیپێکرد حکومەتی هەرێم لە توانایدا نەبوو پارەی بەڵێندەران بدات، لە پارەوە ناوبەناو حکومەتی هەرێم پشک پشک بارەی بەڵێندەران دەدات.

 


AM:09:23:28/12/2019