سەرباری بەشداریکردنی خەڵکێکی زۆر لە ئەهانگی سەری ساڵ لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی و کافێ و یانە شەوەکان، بەڵام بێ کێشەو روودانی رووداێکی گەورە ئەو شارە ئاهەنگی سەری ساڵی ٢٠٢٠ی بەڕێکرد.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" شەوی رابردوو کە ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ بوو، سلێمانی زۆر بە ئارامی ئاهەنگەکانی سازکردو بێ تۆمارکردنی هیچ رووداوێک ئاهەنگەکان بەڕێکران".
ئەو وتیشی" تەنها رووداوێکی بچووک بەهۆی یاریە ئاگرینەکانەوە روویدابوو کە کەسێک برینداربوو بوو بە سووکی".
شەوی رابردوو دوای رۆژی ساڵی ٢٠١٩ بە پێچەوانەی شارەکانی عێراقەوە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی گەورە گەورە بەبەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوون.