فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا

شەوی ڕابردوو  لە گوندی قولەڕەشی سەر بە ناحیەی سیتەك فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

 

 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو  کەسێک بەناوی "ع. ح. ب" کە پیشەی پێشمەرگە بوە، لە گوندی  قولەڕەش لە نزیک قەیوان لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە و تا ئێستاش هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نازاندرێت".

 

وتیشی" چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادی دەکەین و دواتر زانیاری  زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاو دەکەینەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە".

 

 

 




AM:12:52:03/01/2020