ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌بێت.
زێدان برادۆستی، په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه" له‌نێو پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا ئاماژه به دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه له دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ش دوای خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی یاسای چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه" له سه‌ره‌تادا فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رچووانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه و به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كان و هه‌بوونی پاره ژماره‌یان دیاری ده‌كرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی" هێشتا یاسای چاكسازی نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن تا ژماره و كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام دڵنیام ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن ده‌ست پێ ده‌كات".