بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم باران بارین بهردهوام دهبێت و پێشیبینی دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری سلێمانی بەفر ببارێت، لە دهۆکیش بەفر لە ناوەندی شار نزیک دەبێتەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە" ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفربارین بەردەوام دەبێت".