لە کرماشان فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە لادەدات



بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی لە جۆری ئەیرباس 319٣١٩ی مەدەنی  کە لە تارانەوە بۆ کرماشان ڕۆیشتووە، لە کاتی نیشتنەوەدا تووشی کێشە بووە و لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە لای داوە.


ڕەزا جەعفەرزادە وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران بە میدیا ئێرانییەکانی راگەیاندووە" ئەو ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر٦ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە فڕۆکەخانەی کرماشان ڕووی داوە، هۆکاری لادانی فڕۆکەکە لە ڕێڕەوی خۆی گرفتی تەکنیکی لە تایەی پێشەوەی بووە".


فڕۆکەکە ١٠٢ هاوڵاتی تێدا بووە لە کاتی نیشتنەوەیدا هەموان سەرنشینەکانی سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.


لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە تاران کە تێیدا ١٧٦ کەس گیانیان لەدەست دا، ئەمە چوارەمین ڕووداوی فڕۆکەوانییە کە لە مانگێکدا لەو وڵاتە روویداوە.
 



PM:01:51:01/02/2020