وەزارەتی تەندرووستی: هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان و هیچ ناوچەیەکی هەرێم تۆمار کرابێت. 

 

لە ڕونكردنەوەیەكی  وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە" بەداخەوە لەلایەن پەیجێك لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێك بەناوی وەزیری تەندرووستیەوە شێواندراوە و بڵاوكراوەتەوە گوایە ژمارەیەك توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەكەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێكی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی كوردستان نیە".

باسی لەوەش كردووە" لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی كە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشكنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ كراوە، دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكینەوە كەوا هیچ حالەتێك لە كوردستان نیە و هەموو ڕێكارێكی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە"..




PM:07:57:01/02/2020