نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا

نرخی یەك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یەكی 2020 بە (39) سی ونۆ دینار لە سنوری سلێمانی دیاریكرا،  و نرخەكەش بۆ مانگەكە لەنزیكی 11 هەزار تا 12هەزار و نیو دەبێت. 

ئەمڕۆ یه‌كشەممە به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی نرخ و به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان‌ كه‌ له‌ نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی كاره‌با و كۆنترڵی كاره‌بای سلێمانی، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنه‌ری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه‌، كۆبووه‌.

به‌گوێری نرخی گازوایل له‌ بازاڕه‌كان، نرخی یه‌ ك سه‌عات ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلی لە سلێمانی بە (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا، بەتێكڕایی مۆلیده‌كانیش لەنێوان (280) بۆ (310) سه‌عات كاریان كردووە.

سه‌باره‌ت خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی دوو، كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیدا  بەیانیان موه‌لیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆوه‌ كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌، لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته‌ مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
 



PM:01:25:02/02/2020