كهسێك بهتۆمهتی دزیكردن دهستگیركرا
بنكەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار بەتۆمەتی دزیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر گەنجێكی تەمەن بیست ساڵی دەستگیركرد.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە" دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نابەچەندین حاڵەتی دزیكردندا لەشارەكانی سلێمانی و كەلارو خانەقین و قەزای كفری".
پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایشكردوە" ئەو تۆمەتبارە هەرلەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە مادەی هۆشبەری بەكارهێناوە و كڕین و فرۆشتنی بەو مادەیەوە كردوە".
پۆلیس رونیشكردوەتەوە: بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمه بەبڕیاری دادوەر كەشفی دەلالەی پێكرا لەو شوێنانەی تاوانەكانی تێدا ئەنجامداوە لەسنووری گەرمیان و تۆمەتبار دانیشتووی شاری سلێمانیەو بەوتەی خۆی لەئیستادا لەسنووری گەرمیان لەماڵی هاوڕێكانی دەمێنێتەوە.
پۆلیس جەختیكشردوەتەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ١٤ ی مادەكانی هۆشبەر بەندكراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
PM:05:02:04/02/2020