بهپێی خشتهی دابهشكردنی مووچه، ئهم ههفتهیه مووچهی چهند وهزارهتێك دابهش دهكرێت و ٢٦ی شوبات كۆتایی به دابهشكردنی مووچه دێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" رۆژی یەكشەممە، مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و رۆژی دووشەمممەش مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشدەكرێت".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی" رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت".
ڕاشیگەیاند" رۆژی پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت".
پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، هەموو ٥ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەكرێت و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام هەر لەدەستپێكی دروستبوونی كابینەی نوێوە بە ئەم مانگەوە چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە لە وادەی خۆیدا دوادەكەوێت.