لەبارەی جامڕەشكردنی ئۆتۆمبیل بڕیاری نوێدرا

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێلەوە ڕێنمای دەركرد و ڕایدەگەیەنێت" جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بەهیچ شێوەیەك ڕەش ناكرێت".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد: پاش راگرتنی بڕیاری رێگا پێدان بە جام رەشكردنی ئۆتۆمبێلەكان بۆ ماوەیەكی كورت به ‌مەبەستی دەرچوونی رێنمایی نوێ، ئەمڕۆ دووبارە رێگا درایەوە بەجێبەجێكردنی بڕیارەكە بەم شێویە:

1- رێگا دەدرێت بەرەشكردنی هەردوو جامی لاتەنیشتی پیشەوە هی لای شوفێرو لای سەكن بەبڕی 50% كەپێشتر تەنها 30% بوو.

2- رێگا دەدرێت بە رەشكردنی هەردوو جامی لاتەنیشتی پشتەوە لای سەكن و لای شوفێر بەبڕی 80% كەپێشتر تەنها 50%بوو.

3- جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بە هیچ شێوەیەك و بە هیچ بڕێك رەش ناكرێت.

4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەكۆمپانیای خۆیان جام رەشن ئەوانیش رێژەی رەشكردنیان نابێت لە 80%زیاتر بێت.

5- جام رەشكردن تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت رێگا پێدراوە و بۆ كرێ و تاكسی رێگا پێدراو نییە.

6- هەمان رسوماتی كە لە رێنماییەكان دیاریكرابوون لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت له ‌بری جا م رەشكردنی ئۆتۆمبێلەكانیان ساڵانە.

7- ئەم بڕیارە لە رۆژی 10/2/2020 جێبەجێ دەكرێت و ‌هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی هاتووچۆی شارەكان بكەن بە مەبەستی رێگا پێدان بەجام رەشكردن.

 



AM:11:15:09/02/2020