فۆتۆ..دەنگدانی تایبەت تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت

ئەمرۆ لەپرۆسەی دەنگدانی تایبەت نزیكەی 191 هەزار دەنگدەری تایبەت لە كاتژمێر حەوتی بەیانیەوە دەستیپێكرد‌و تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەرێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەندرێن محەمەد بە میدیاكانی راگەیاند لە پارێزگای هەولێر 81 هەزار دەنگدەری تایبەت هەیە، لەسلێمانی 72 هەزار، لەدهۆكیش 38 هەزار دەنگدەر.
دەنگدانی تایبەت پێشمەرگە‌و هێزەكانی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و پۆلیس‌و پۆلیسی هاتوچۆ‌و نەخۆش‌و كارمەندانی تەندروستی‌و زیندانی كارمەندانی گرتوخانەكان دەگرێتەوە.   


AM:10:19:28/04/2014