بەپەلە.. یەكگرتوو و كۆمەڵیش بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن دەدەنە دادگا
هاوڕێ تۆفیق
ژوری هەڵبژاردنی هەر یەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، رایدەگەیەنن، هاوڕێ تۆفیق بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن دەدەنە دادگا.
بەپێی زانیارییەكان لەسەر سەرپێچیكردنی یاساكانی كۆمسیۆن، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هاوڕێ تۆفیق، لەلایەن ژووری هەڵبژاردن یەكگرتوو و كۆمەڵ دەدرێتە دادگا.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕانیش پێشتر رایگەیاندبوو بەهۆی ئەو سەرپێچییانەوە سكاڵا لەسەر بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمار دەكات.
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێكردو بڕیار تا كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمرۆ بەردەوام بێت.
PM:02:12:28/04/2014