بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانى شارەکانى هەرێم بۆ ئەمڕۆ هەورى بەفر و باراناوى دەبێت. ئاستى بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و کاریگەرى شەپۆلەکە تاکو شەو بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت، هاوکات ئاسمانى شارەکانى هەرێم بۆ سبەینێ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە بەتایبەت لە کاتەکانى بەیانى زوودا.