كەشناسی: لە سلێمانی نمە بارانی بەستوو دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە سلێمانی نمە بارانی بەستوو دەبارێت و لە ناوچەكانی دیكەش نمە باران، لە ناوچە شاخاویەسنورییەكانیش بەفر بارینی مام ناوەند بەردەوامە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئێستادا لە هەندێك ناوچە وەك پارێزگای سلێمانی نمە بارانی بەستوو دەبارێت و شارەدێی پیرمام و دهۆك و زاخۆ بەفرێكی كەمی لێ دەبارێت".

ڕاشیگەیاندووە" لە ناوچە شاخاویەسنورییەكانیش بەفر بارینی مام ناوەند دەبارێت و لە بەشێكی ناوچەكانی دیكەش نمە باران دەبارێت".


PM:07:43:13/02/2020