بەپەلە.. ژمارەی بریندارەكانی "تەقەی خۆشی" گەیشتە 10 كەس
بەهۆی تەقەی خۆشی لەشاری سلێمانی‌و سەیدسادق‌و كەركوك 10 هاوڵاتی برینداربوون‌و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
پاش ئەوەی ڤیدیۆی تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق لەكاتی دەنگدان بڵاوكرایەوە لەسلێمانی‌و چەندین ناوچە لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی تەقەیان بەئاسماندا كرد‌و لەسلێمانی ژمارەی بریندارەكان گەیشتە 5 كەس.
پاش برینداربوونی دوو كچ لە شەقامی سالم‌و زانكۆی ئەمەریكی، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بەسپی میدیای راگەیاند برینداری سێیه‌م له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه گه‌نجێك گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ناوی (د. ك. ح) كه له‌دایكبوی ساڵی 1982ه.
برینداری چواره‌میش ناوی (د. أ) ه له‌ناوچه‌ی ده‌ستاڕه‌كه گولـله به‌ر پشتی كه‌وتووه.
برینداری پێنجه‌م ئافره‌تێكه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م خه‌واڵه هیج زانیارییه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
لەلایەكی ترەوە به هۆی ئه‌و ته‌قه خۆشیانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو خوێندكاری قوتابخانه‌ی سه‌نگه‌ر له سنوری قه‌زای سه‌یدسادق برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.
هاوكات بەهۆی تەقەی خۆشی لە شاری كەركوك تائێستا سێ کەس بەهۆی تەقی خۆشییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک کراوە و لەنێو بریندارەکانێشدا منداڵێک هەیە.
تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە تەقەی خۆشی لە سلێمانی‌و چەندین ناوچەی دیكەی كوردستان بەردەوامە.
PM:04:09:28/04/2014