سلێمانی.. ژن و پیاوێك بە تۆمەتی دزی دەستگیردەكرێن
مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەتۆمەتی دزیکردن لە دوو روداوی جیادا ژن و پیاوێک دەستگیردەکەن.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەپارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتوە رایگەیاندووە" پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی بانك ده‌كه‌وێت كه عه‌لاگه‌یه‌كی پێبووه‌و تۆمه‌تبار وایزانیوه پاره‌یه، پاش دابه‌زینی كارمه‌نده‌كه به‌كارێكی تایبه‌تی خۆی له‌دوكانێك، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه به‌مه‌به‌ستی دزینی عه‌لاگه‌كه جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌شكێنێت، له‌و كاته‌دا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، ج، ق) و له‌دایكبوی ١٩٦٢و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌به، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە" له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند جارێك لهسوپهرماركێتی چوێسه دزیكردووه، پاش سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمه‌تباره‌كه بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت".
دەشڵێت" تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، ن، ج)و له‌دایكبوی ١٩٨٠و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌به، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه".
AM:09:38:15/02/2020