پارێزگاری سلێمانی: تكایە دوور بكه‌ونه‌وه له رێگه‌ی نامه‌ده‌نی و ته‌قه‌ی خۆشی
سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی داوایكرد هاوڵاتیان به شێوازی شارستانی و ئاهه‌نگ ئامێز خۆشییه‌كانیان ده‌رببڕن و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك په‌نا به‌رێته به‌ر رێگه‌ی نا شارستانی و به كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌ی خۆشی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی دانیشتوان و هاووڵاتیانی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند "ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین، به باش بوونی ته‌ندروستی جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و ده‌ركه‌وتنی به ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی پارچه‌ك ڤیدیۆی له‌كاتی به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا.
پارێزگاری سلێمانی له په‌یامه‌كه‌یدا تكا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كات "بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران و میوانی سلێمانی توشی زیانی گیانی و ماددی نه‌بن و هێمنی شار نه‌شێوێت. دوور بكه‌ونه‌وه له رێگه‌ی نامه‌ده‌نی و ته‌قه‌ی خۆشی و به‌شێوازی شارستانی و ئاهه‌نگ ئامێز خۆشییه‌كانیان ده‌رببڕن".
جه‌ختیشی له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك په‌نا به‌رێته به‌ر رێگه‌ی نا شارستانی و به كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌ی خۆشی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه".
PM:05:42:28/04/2014