بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت" دوای تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن چەند هاووڵاتییەك بە ڕوودانی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە پیشەسازیی باشوور (كارگەكانی ئاسنگەران)، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە".
پۆلیس دوای لێكۆڵینەوە دوێنێ توانیویەتی ناسنامەی تۆمەتبارەكان ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات، لەوبارەیەوە دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند" هێزەكانی پۆلیس توانییان دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێك و دوو تۆمەتبار و ئەو پێداویستیانەدا بگرن كە تاوانەكەیان پێ ئەنجام دراوە".
ناوبراو ئەوەشی رونكردەوە: ئەم دوو تۆمەتبارە لە دەرەوەی شاری هەولێر هاتوون بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دوای دەستگیركردنیشیان دانیان بە ئەنجامدانی (٥) تاوانی دیكەی دزیكردندا ناوە".
ئەو دوو تۆمەتبارە جگە لەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە هاوكات ئەو" بەڵگانەی كە دان بە تاوانەكانیاندا دەنێن، پێشكەشی دادوەری لێكۆڵینەوە كران و بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع) بەند كراون".