یوسف محه‌مه‌د بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هەڵبژێردرا
یوسف محه‌مه‌د
یوسف محه‌مه‌د سادق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان كه هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ره له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان كرا.
به‌پێی ته‌وافقی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ی خواره‌وه خۆیان كاندیدكردبوو، به‌ڵام عه‌بدولره‌حمان فارس(ئه‌بو كاروان) له‌سه‌ر لیستی حزبی شیوعی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌وافق خۆی بۆ پۆستی سكرتێر پاڵاوت.
له كاتی به‌رێوه چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان فراكسیۆنی سه‌وز كشاییه‌وه، به‌ڵام دواجار یوسف محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان به ده‌نگی به‌ڵێ (84) په‌رله‌مانتار و (حەوت) په‌رله‌مانتاریش بە بەتاڵی دەنگیان دا، دواجار یوسف محەمەد سادق لە کۆی (111) دەنگدەر (84) دەنگی بەدەست هێنا و بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
بە پەرلەمانتارانی لیستی سەوزەوە (20) پەرلەمانتار دەنگیان نەدا.
یوسف محه‌مه‌د سادق خوێندكاری دكتۆرایه له فه‌لسه‌فه‌ی زانسته سیاسییه‌كانه.
PM:01:31:29/04/2014