وەزارەتی تەندروستی دەنگۆیەک لەسەر کۆرۆنا رەتدەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی بە پزیشک ناساندووە و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن کردوە".

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە" وەزارەتی تەندروستی ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر كەسێك دەگرێتە بەر كە خۆی بە پزیشك دەناسێنێی و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوكێ و ترس و تۆقاندن دەكات بەبێ هیچ بنەمایەك و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی كاری ئەو كەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چەواشەكاری لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دا".

تەندروستی ئاشكرایكردوە: لەهەمان كاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەكەدار دەكات و بەپێچەوانەی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە" بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەكات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیكلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبكاتەوە".

وەزارەتی تەندروستی جەختیشكردوەتەوە: هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە هیج نەخۆشێك و گومانلێكراوێكی نەخۆشی كۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەكەن و ڕێنماییەكانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كەسێك كە خۆی بە دكتۆر دەناسێنێت گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردوەتەوە و تێیدا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان لە خۆپاراستیان لە ڤایرۆسی كۆرۆناو رایدەگەیەنێت، لە پارێزگاكانی هەرێم توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەم ڤیدیۆیش هەر زوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.




PM:05:50:22/02/2020