سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مان، یوسف محه‌مه‌د له‌یه‌که‌مین لێدوانی‌دا دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌ی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "سه‌رده‌مێکی تازه له‌کاری په‌رله‌مانی هاته ئاراوه".
یوسف محه‌مه‌د وتیشی "هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین به‌ڵێنه‌کانی سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین ، جێبه‌جێ بکه‌ین، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین له‌م سه‌رده‌مه‌ده به‌ره‌وپێشچونی باش له‌کاره‌کانی په‌له‌مان به‌سه‌رجه‌م کایه‌کانیه‌وه بکه‌ین".
سه‌رۆکی نوێێ په‌رله‌مان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی "هه‌وڵی تهفعیلکردنی دیوانی چاودێری ده‌ده‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین یه‌که‌م کاری دیوانی چاودێری له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستپێبکات، ده‌زگایی نه‌زاهه‌مان هه‌یه که ده‌کرێت هاوکارمان بێت له چاودێری کردندا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین دادگاکان کارا بکه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان راخستهوخۆ له‌راگه‌یاندنه‌کانه‌وه وتی "له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌وڵده‌ده‌ین زاڵبین به‌سه‌ر گرفته ته‌کنیکیه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی که راسته‌وخۆ نه‌ک ته‌نها دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان به‌ڵکو دانیشتنه‌کانی لیژنه‌کانیش راسته‌وخۆ بگوازینه‌وه، سه‌رده‌مێکی تازه له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ میدیادا له‌م خوله‌دا دێته کایه‌وه"
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر ئیمنکی رایگه‌یاند "لهمهودواههوڵدهدهین بریاره‌کانی په‌رله‌مان ئیجماعی له‌سه‌ر بێت ".
فه‌خره‌دین قاد، سکرتێرت په‌رله‌مان رایگه‌یاند " فشارێکی زۆر ده‌خه‌ینه سه‌ر حکومهتو ئیعتیبار بۆ په‌رله‌مان دهگێرینهوهو خولی چوار ده‌که‌ینه مۆدێرنترین خولی په‌رله‌مان".