بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی کارەبا ڕایگەیاند" بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەی دانەغاز ١٢ کاتژمێر کارەبا کەمدەکات".
لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە" بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمی کرد، بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەبڕی ٧٥٠- ٨٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کردووە".
ئاماژە بەوەش کراوە" دوای کەوتنەوەی گرفتەکەی داناغاز تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆخەکەو رێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی کارەبان و بڕیارە لەماوەی ١٢ کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە".