سەندیکای دەرمانسازان چەند بڕیارێکی لەبارەی کۆرۆناوە دەرکرد
سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان بۆ رێگرتن لە قۆرخکاری لەو مادانەی پەیوەندیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد لەبارەی زیادەڕۆیی نەکردن لە فرۆشتنی ده‌مامك و ده‌ستكێش و پاككه‌ره‌وه‌كان به هاووڵاتیان.
لقی هه‌ولێر-ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان، به بڕیاری ژماره (404) كه رۆژی شه‌ممه ٢٢ ی شوبات، جگە لە رێگرتن لە قۆرخکردنی بازاڕ، هاوکات لێدوانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م ده‌رمانسازان و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان قه‌ده‌غه كردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كان، ده‌بێت سه‌رجه‌م گۆكا و كۆمپانیاكان پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی سه‌ندیكای پزیشكان و دووربن له قۆرخكاری، هه‌روه‌ك رێگه‌نادرێت ده‌رمانخانه‌كان زیاد له پێویست ده‌مامك و ده‌ستكێش و پاككه‌ره‌وه‌كان به هاووڵاتیان بفرۆشن بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كان گران نه‌بێت.
دەقی بڕیارەکان..
PM:06:45:23/02/2020