وەزارەتی کارەبا: پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

وەزارەتی کارەبا لەبارەی ماوەی کارەبای نیشتمانییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کێشەکانیان چارەسەرکردووە.

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە"  كە دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە وێستگەی داناغاز بەرهەمهێنانی غاز كەمبووەوە و كاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد، ئەم ئێوارەیە دوای هەوڵێكی زۆری داناغاز و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا گرفتی تەكنیكی وێستگەكە چارەسەركرا".

ڕاشیگەیاندووە" تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم بەهاوكاری لەگەڵ تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان توانیان دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بكەنەوە و ڕێگا نەدەن گرفتەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت".

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەی دانەغاز، بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمیکردووە، بەمەش بڕی ٨٠٠ مێگاوات کارەبا کەم دەکات، کە هاوڵاتیان بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بێ کارەبا دەبن.




PM:07:34:23/02/2020