هونه‌رمه‌ندی دیاری مه‌غریبی ئه‌سما منوەر ده‌ڵێت ده‌ترسم له‌وه‌ی له‌رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه کێشم که‌م بکه‌مه‌وه‌و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جوانکاری ناکه‌م به‌ڵکو له‌به‌ر ته‌ندروستیم ئه‌و کاره ده‌که‌م.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری رایه‌ی کویه‌تی، منور ده‌ڵێت هه‌رگیز نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری ئه‌نجام ناده‌م به‌تایبه‌ت بۆ لوتم.
هه‌روه‌ها باس له به‌رهه‌می نوێی ده‌کات‌و ده‌ڵێت له‌م ساڵدا دوو ئه‌لبومی گۆرانی بڵاوده‌کاته‌وه که‌یه‌کێکیان خلیجی ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان مه‌غریبی ده‌بێت.
ئه‌سما منوەر به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی دویتێک له‌گه‌ڵ کازم ساهیری هونه‌رمه‌نی عێراقی، به‌ناوی دادگا، ناوبانگی ده‌رکرد.