وه‌زیرى خوێندنى باڵاى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕه‌سمى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) بڵاوده‌كرێنه‌وه و هه‌رسێ پره‌نسیبى هه‌لى كار، شه‌فافیه‌ت و ره‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان جێبه‌جێكراون".
ئەمرۆ چوار شەممە، ئارام محەممەد، وەزیری خویندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتدا تاوتوێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خویندنی باڵا کراوە، سەرەتایی هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکە رادەگەیەنین".
وتیشی" پرۆسەکە پرۆسەیەکی نیشتیمانی گەورەیە و نامانەوێت بیکەینە قوربانی هەڵپە هەڵپ و پەلە پەل،بۆیە زۆر بە وردی و یاسایی و زانستی کاری تێدا دەکەین".
وەزیری خوێندنی باڵا داواشی لە مامۆستایانی و پێشکەشکاران کرد لە هەرشوێنێک ناعەدالەتیان لە پرۆسەکەدا بینی ئاگاداریان بکەن،چونکە بە وتەی خۆی دەیانەوێت پرۆسەکە لە ئاست چاوەڕوانی هەمواندا بێت.
ئەوە لە کاتێکدایە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا تاقیکردنەوەی پێشکەشکارانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم بەڕێوەچوو بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکە رانەگەیەندراوە.