هاووڵاتیه‌كى دیكه‌ له‌ كه‌ركوك توشی ڤایرۆسە کوشندەکە بوو

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" کەسێکی دیکە لە شاری کەرکوک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" کەمێک پێش ئێستا پشکنینی ئەو پیاوە تەمەن ٥١ سالانە دەرچوو کە گومانی لێ دەکرا هەڵگڕی ڤایرۆسەکە بێت، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق  بەو شێوەیە بوو کە ئەو پیاوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و چەند رۆژێک پێش ئێستا لەوڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە ئێستاش لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".

 

لە ئێستادا لە پاریزگای کەرکوک ٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و دوو حاڵەتی دیکەش لە پارێزگاکانی نەجەف و زیقار تۆمار کراوە.

 



PM:10:59:27/02/2020