لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی دوو كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە".
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی هێزەكانمان توانیویانە دوو كەس بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن".
ئاماژە بەوەشكراوە" تۆمەتباران بە ناوەكانی (ك، ر، ت) لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٣ ڕەگەزی نێر، هەروەها (ر،م، م) لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٥ و پیشەی كاسب، هەردووكیان بە یەك ساڵ زیندانی كراون و بە بڕی ٤٥٠ هەزار دینار غەرامە كراون".
PM:07:53:08/03/2020