گۆڕان: لەهەڵبژاردنەکاندا
هەوڵێکی زۆر هەبوو بۆ ساختەکاری

‌گۆڕان کار ئاسانی کراوە بۆ ساختەکاری
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایدەکات کە لەسلێمانی هەوڵێکی زۆر هەبووە بۆ ساختەکاری‌و بەرێوبەری کۆسیۆنی لقی سلێمانی بەدەر لەرێنماییەکان کاری کردوە. زمناکۆ جەلال، ئەندامی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمانحاڵی حیزبەکەی رایگەیاند " لەم هەڵبژاردنەدا هەوڵێکی زۆر هەبوو بۆ ساختەکاری‌و هەر لەچاو سورکردنەوەوە فشارێکی زۆر لەسەر هاوڵاتیان دروست کراوە". ئەو ئەندامەی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەرێوبەری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەدەر لە ڕێنماییەکان کاریکردوە.


PM:06:26:01/05/2014