له هه‌موو هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له‌توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێن و قائیمقامی سلێمانی سلێمانیش ده‌ڵێت" ئامانجمان له‌م كاره پارێزگاری كردنه له ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان و دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌ینه رۆژانی روبه‌ڕووبونه‌وه و خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ "به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی" كۆبوه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و رێوشوێن و رێنماییه ته‌ندروستیانه تاوتوێكران كه بڕیاره له‌نزیكترین كاتدا له سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی گواستنه‌وه"پاس و تاكسی" له سلێمانی بگیرێته‌به‌ر.
له باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشێنی پێویستی خۆپارێزی ته‌ندروستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند" ده‌مانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویست و گرنگ بنێن بۆ رێگری كردن له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان , ووتشی پارێزگاری كردن له ته‌ندروستی خه‌ڵك به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌ك و له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌ركی یه‌كه‌م و له پێشینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌بێت".
قائیمقامی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی راسپارد له ئه‌مڕۆوه‌و له‌نزیكترین كاتدا هه‌موو رێنمایی و رێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كان له سه‌رجه‌م تێرمیناڵ و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی بگیرێته‌به‌ر.
ئاوات محه‌مه‌د وتیشی" گرتنه‌به‌ری رێنمایی و رێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كان له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه به‌و جۆره ده‌بێت : له گۆڕه‌پانی هێڵه‌كان پاكوخاوێنی و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له ئاستێكی باڵادا له به‌رچاو ده‌گیرێت و شۆفێرانیش پابه‌ند ده‌بن به پاكژكردنه‌وه‌ی نێو ئوتومبێله‌كانیان له‌رێگه‌ی رشتنی مه‌واد و ده‌رمانه دژه ڤایرۆس و به‌كتریاكان , ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هه‌رێمی كورستان و رێگری كردن له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
لێپرسراوانی گواستنه‌وه و هێڵه‌گشتیه‌كانی سلێمانیش رایانگه‌یاند" بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له توشبون به كۆرۆنا له نزیكترین كاتدا له سه‌رجه‌م تێرمیناڵ و هێڵه‌كانی سلێمانی رێشوێنی پێویستی ته‌ندروستی ده‌گیرێته‌به‌رو سه‌رجه‌م مه‌رج ورێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له نێو پاس و تاكسیه‌كانی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت".