داواكاری گشتی سلێمانی هۆشداری دەدات

داواكاری گشتی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی بە هۆی پێشێلكردنی رێنماییەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵك دروست دەكەن.

 

داواکاری گشتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات" هەر کەسێک پابەند نەبێت بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە و ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان، ئەوا ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەری دەگرینە بەر."

بەپێی بڕیاری دووەم" هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن (بینراو_ بیستراو- خوێندراو )، زانیاری و ڕێنمایی تەندروستی بەدەر لەوانەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بڵاودەکرێتەوە بڵاوبکاتەوە، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەری دەگرینە بەر".




PM:11:12:10/03/2020