فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە

ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بانگەوازێكی بڵاوكردەوە و داوای لەو ٨٤ گەشتیارە كرد كە لە فرۆكە قەتەرییەكەدابون كە توشبوی كۆرۆنای تێدابوە و ئاگاداریی كردنەوە بەزوترین كات پەیوەندی بە تیمەكانی تەندروستییەوە بكەن.

 

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوایی ئەوەی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی قەتەری کە (٨٥) گەشتیاری ھەڵگرتبوو لە کاتژمێر ١٠:٤٩ خولەکی بەیانی ٢٠٢٠/٣/١٢ لە دەوحەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بدوایی پشکنین دەرکەوتووە کە یەکێک لە سەرنشینەکان تووشبووی ڤایرۆسی کــۆرۆنــــایە.

لە راگەیەندراوەکەدا فڕۆکەخانە دەڵێت" تکامان وایە سەرجەم سەرنشینەکانی دیکەی ناو فڕۆكەكە كە ژمارەیان ٨٤ گەشتیارە، بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستییەوە و ناو ناونیشانی تەواویان پێبدەن بە مەبەستی سەردانکردنتان لەماڵەکانی خۆتان بۆ وەرگرتنی سامپڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و پێدانی رێنمایی تەندروستی پێویست تاوەکو ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان وادەگەیەنن".

دەشڵێت" ناو، و زانیاری تەواوی سەرنشینان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پارێزراوە، بۆیە داواکارین هاوکاری تیمەکانی تەندروستی بن".

 

 

 

 


PM:03:44:13/03/2020