سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هاتوچۆی هەولێر: هەر کەسێک سەرپێچی بکات رۆژێک تا ٦ مانگ زیندانی دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەولێر باش بەڕێوەچووە، هاوکات ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات گەر سەرپێچی بکرێت بەپێی یاسا سزاکەی لە ١رۆژەوە تا ٦ مانگە.
بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی ههولێر، ئهمڕۆ شهممه ١٤ ی ئازار پهیامێكی له پهیجی فهرمیی خۆی، له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوەو، دەڵێت "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی پاراستنی گیان و ژیانی هاووڵاتییان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە کە لە کاتژمێر 12ی شەوەوە چووهتە بواری جێبەجێکردن".
ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات "تا ئێستا قەدەغەکردنەکە زۆر بەباشی دەڕوات و هیچ حاڵەتێکی دەرچوون لە فەرمانەکە تۆمار نەکراوە کە شایهنی باس بێت، ئێمە لێرەوە داوای پابەندی زیاتریش لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ ئەوەی پارێزراوتر بن".
هاتوچۆی ههولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "لەبەر ئەوەی حەز ناکەین لەم بارودۆخە ناسکەدا کەس تووشی سزادان بکەین، کە بەپێی یاسای سزادانی عێراقیش هەر کەسێک پابەندی فەرمانەکانی دەرچوو لە سەروو خۆی، یان لە فەرمانگە باڵاکانی حکوومەت نەبێت، سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەی نێوان ڕۆژێک تاوهكوو شهش مانگ، یان پێبژاردن، هەرەوها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا دەگیرێت، کە ئەمە لە ماددەی 240دا هاتووە بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکەین، کە لە ئاستی بەرپرسیاری بن و پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێنوێنییه تەندروستییەکانیش بن".
هەولێر
هاتوچۆ
قەدەغەکردن
PM:03:30:14/03/2020
وەزیری دارایی: بودجەی داهاتوو فەلسەفەی خەرجکردن لەسەر بنەمای ئەنجامەکان پەسەند دەکرێت
ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاو دەکرێتەوە کە سبەینێ بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکەن
ئێران: ئەگەر ئێمە نەوت نەفرۆشین، هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێت بیفرۆشێت
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: یاسایەکی نوێ بۆ "تورکیای بێ تیرۆر" دەردەکەین
حکومەتی هەرێم سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات
کۆمەڵە: بە درۆن هێرشکرایە سەرمان و ٦ پێشمەرگە برینداربوون
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media