سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دەیان هەزار تۆن خۆراکی پێویست لە کۆگاکان هەیە و هیچ گرفتێکی خۆراک نییە".
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری خوارده‌مه‌نی و پاكه‌ره‌وه له قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كمان رێكخست، ده‌رباره‌ی میكانیزمه‌كانی دابه‌شكردنی كاڵا‌و شتومه‌كانیان بۆ ناو شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه‌كان".
ناوبراو وتیشی" هیچ رێگریه‌ك له كاری بازرگانی ناكرێت له نێوان شاره‌كاندا، له كۆبونه‌كه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا بڕیارماندا، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاڵا‌و و شتومه‌كانیان ده‌نێرن بۆ شاره‌كانی تر پێوسته نوسراوێك به لۆگۆی كۆمپنیاكه‌وه بده‌نه شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی كه باره‌كه ده‌گوازێته‌وه، به‌و نوسراوه به بێ كێشه‌و گرفت ده‌توانرێت كاڵا‌و شتومه‌كان بۆ شاره‌كانی تر بنرێت".
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد کاتێک دەچنە مارکێتەکان قەڕەباڵغی دروستنەکەن و بەسەرە بچنە ناو مارکێتەکانەوە بۆ كڕینی پێداویستییەكانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژانه زیاتر له هه‌زار و (٥٠٠) بارهه‌ڵگر و كاڵا‌و شتومه‌ك له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه داخڵی شاری سلێمانی ده‌كرێن، زۆربه‌ی كاڵاكان له پێداویستی ناوخۆی شاری سلێمانی زیاتره به‌شێكی ده‌نێرینه شاره‌كانی تری كوردستان و ناوه‌راست و باشوری عێراق.