وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند" كه رێككاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆته هۆكاری دابه‌ش نه‌كردنی مووچه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هانی پێشمه‌رگه بدات له‌گرتنه‌به‌ری رێككاری پێچه‌وانه‌ی یاسا و پره‌نسیپه‌كانی سه‌ربازی، رووبه‌ڕوی دادگا و یاسایان ده‌كاته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند" دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌باشی له‌دۆخ و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به‌سنگفراوانیه‌وه پێشوازی له‌نیگه‌رانی و سه‌رنجه‌كانیان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانیان، به‌ڵام به‌توندی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر موزایه‌ده‌و ناوزڕاندنێك ده‌وستینه‌وه كه له‌رێگه‌ی ئه‌و پرسه‌وه به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانمان بكرێت".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت" روونه كه رێككاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆته هۆكاری دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌شکردووە" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی گونجاون به دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه له‌زووترین كاتدا، به‌جۆرێك زیان نه‌گه‌ینێت به‌پڕۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتیی وته‌ندروستی هه‌مووان".
ڕاشیگەیاند" له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریێتی نیشتمانیی و ئه‌خلاقیمانه‌وه، پابه‌ندی خۆمان به‌و رێككارو بڕیارانه دووپاتكردۆته‌وه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاندووه كه" هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ته‌شهیر و ناوزڕاندن بكا و هانی پێشمه‌رگه بدات له‌گرتنه‌به‌ری رێككاری پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی سه‌ربازی، رووبه‌ڕوی دادگا و یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه".