به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامى پرسیارێكى به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌داته‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" زۆرێک لە فان و هاوڵاتیان پرسیار دەکەن كه بۆچی کەیسی هاوەڵان و نزیکانی مامۆستا ئاینیەکەی شاری سلێمانی زۆرن رۆژانە ئەنجامی پشکنینیان بڵاودەکەنەوە".
له وه‌ڵامیشدا د.سه‌باح رایگه‌یاندوه" ئێمە قۆناغی یەکەم کەسوکاری مامۆستا و نزیکەکانیانمان تێست کردوەو رۆژانەش ئەوبەرێزانەی سەردانی پرسەی خوالێخۆش بوویان کردوە یان دۆست و خزمانی مامۆستان دەیانەوێت لە تەندروستیان دڵنیابن سەردانمان دەکەن، ئێمەش تێستی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکەین تەنها لە پێناو تەندروستی دۆستانی مامۆستا و هاوڵاتیان بەگشتی، رۆحی مامۆستا شادبێت و خوای گەورە هەموولایەک بپارێزێت".
تا ئێستا یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە كە ئەویش مامۆستایەكی ئایینی بوو لە سلێمانی.